بۆ جاری سێیەم فیلمێکی وۆدی ئالن لە دەستپێکی کاندا
"کۆفی سۆسایەتی" نوێترین فیلمی ئەو دەرهێنەرەیە، تێیدا کریستین ستیوارت و جیسی ئایزنبێرگ رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
ئالن دەبێتە یەکەم دەرهێنەر کە بۆ سێیەم جار فێستیڤاڵی کان بە فیلمی ئەو دەست پێبکات.
یەکەم فیلمی ئەو دەرهێنەرە بەناوی "هۆلیوود ئاندنگ" لە ساڵی ٢٠٠٢ و دووەم فیلمی بەناوی "میدنایت ئین پاریس" لە ساڵی ٢٠١١ لە دەستپێکی کاندا نمایشکران.
بڕیارە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا ناوی تەواوی فیلمە بەشداربووەکانی فێستیڤاڵ ئاشکرا بکرێن.