لە چین پەیەکەرێکی زێڕێن تێکشكیندرا

لە چین پەیەکەرێکی زێڕێن تێکشكیندرا
تەنها یەک هەفتە بەسەر دروستکردنی پەیکەرێکی زێڕین بۆ سەرکردەی شیوعییەکان لە وڵاتی چین تێپەڕبوو و دواتر تێکشكیندرا.

ئەم پەیکەرەی ماو تسی تۆنگ، بە بڕی نیو ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دروستکراوە و بە بڕیاری حکومەت پەیکەرەکە تێکشکێندرا، بە بیانوی ئەوەی مۆڵەتی بۆ وەرنەگیراوە.

بەرزی پەیکەرەکە 37 مەترە و ناوچەی خنان لە ناوەڕاستی چین دانرابوو.

ماو تسی تۆنگ وەک کەسایەتییەکی نیشتمانی لەسەر ئاستی وڵاتی چیندا رێزی لێدەنرێت.
Top