پێشانگایەک بۆ مامۆستایانی ھونەری

پێشانگایەک بۆ مامۆستایانی ھونەری
ئەمرۆ چوارشەممە لە ھۆلی گەلەری لە پایتەختی کوردستان بە ئامادەبوونی دکتۆر پشتیوان ساد وەزیری پەروەردە و مامۆستا بەکر کەریم بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر و مامۆستا بەشدار عەبدولخالق بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر و ژمارەیەک لە یاریدەدەرانی بەرێوەبەرانی گشتی و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان لە پەروەردەی قەزاکان ، پێشانگای سالانەی مامۆستایانی ھونەر، پێشانگای ھاوبەشی مامۆستایانی ھونەر لە پاریزگای ھەولێر بەسەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی چاڵاکی قوتابخانەکان کرایەوە، لە کردنەوەی پێشانگاکەشدا ھەریەک لە وەزیری پەروەردە و بەرێوەبەرایەنی گشتی و مامۆستایان و قوتابیان کاری دەستی مامۆستایانی پەروەردەی قەزا جیاوازییەکانیان بەسەرکردوە ، وەزیری پەروەردەش دەست خۆشی لە مامۆستایانی ھونەر کرد بۆ کردنەوەی ئەم جۆرە پێشانگایانە و ھیوای خواست زیاتر گرنگی بە بەھرەکانیان بدەن بۆ ئەوەی زیاتر کاری ھونەری بەرەوو پێش بچێت لە ناوەندەکانی خوێندن، مامۆستایانی بەشدار بووش سوپاسی وەزیری پەروەردەیان کرد لە بەرامبەر گرنگی پێدانیان و بەشداری کردن لە چاڵاکیە جۆراوجۆرەکان.
کارزان کانەبی
Top