لە ساڵی ٢٠١٥دا ١٠ بەرهەمی شێوەکاریی بە نرخی١میلیار دۆلار فراشراون

لە ساڵی ٢٠١٥دا ١٠ بەرهەمی شێوەکاریی بە نرخی١میلیار دۆلار فراشراون
بە پێی ئاماری گەلەری و مەزادکان لە ساڵی ٢٠١٥دا ١٠ بەرهەمی شێوەکاری بە نرخی ٩٩٦ میلیۆن دۆلار فرۆشراون.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەری "بلومبێگ" لە پێرستیی گرانترین تابلۆکانی ساڵی ٢٠١٥دا ناوی "پیکاسۆ"، "وانکۆخ" و "جاکۆمێتی" لە سەرەوەن. بەڵام ناوی پیکاسۆ سێ جار هاتووە. واتە پیکاسۆ خوڵقێنەرەی ٣دانە لە گرانترین تابلۆ شێوەکارییەکانی ساڵی ٢٠١٥ یە.

"بلومبێرگ" پێرستی ١٠ شاکاری هونەریی ساڵی ٢٠١٥ی بەو شێوەیە راگەیاندووە.

١. "ژنانی ئەلجەازیر" پابلۆ پیکاسۆ

پیکاسۆ ئەو تابلۆیەی ساڵی ١٩٥٥ کێشاوەتەوە. ئەو تابلۆیە لە مەزادی" کریستی" لە نیۆیۆرک بە نرخی ١٧٩میلۆن و ٣٦٥ هەزار دۆلار فراشراو ریکۆردی گرانترین تابلۆی تۆمار کرد. تابلۆی"ژنانی ئەلجەزایر" ١١ خولەک پاش دەست‌پێکی مەزاد لەرێگەی تەلەفۆنەوە فرۆشرا.

٢. تابلۆی ١٧٠ میلۆن دۆلاری "مودیلیانی"

مودیلیانی ئەو تابلۆیەی ساڵی ١٩١٨ کێشاوەتەوە. لە مەزادی "کریستی" بە نرخی ١٧٠ میلیۆن و ٤٠٥هەزار دۆلار فرۆشرا.

٣. پەیکەری "جاکۆمێتی"

"پیاوی هێماکەر" ناوی پەیکەرێکی ئەلبێرتۆ جاکۆمیتیە کە ساڵی ١٩٤٧ دروستی کردوە. ئەو پەیکەرە بە ١٤١ میلیۆن دۆلار ریکۆردی گرانترین پەکەری تۆمار کرد.

٤. "نێرس" بەرهەمی لیتخنێشتاین

"روی لیتخێنشتاین" هونەرمەندی ئەمریکی ئەو تابلۆیەی ساڵی ١٩٦٤ کێشاوەتەوە. بە ٩٥میلیۆن و ٣٦٥هەزار دۆلار لە مەزاری "کریستی" فرۆشراوە.

٥. تابلۆی "مارک رۆتێکۆ"

وێنەی "ژومارە ١٠"ی مارک رۆتێکۆ بە ٨١میلیۆن و ٩٢٦ هەزار دۆلار فرۆشراوە. ئەو تابلۆیە ساڵی ١٩٥٨ لەسەر شێوازی ئەبستراکت دروست کراواە.

٦. تابلۆی "ساتبی" بەرهەمی "تومبلی"

تومبلی ئەو تابلۆیەی ساڵی ١٩٦٨ کێشاوەتەوە. نرخی تابلۆکە ٧٠ میلیۆنو٥٣٠ هەزار دۆلارە.

٧. دیسانیش پیکاسۆ

ناوی "پاپلۆ پیکاسۆ" بو دووەم جار لەناو پێرستی گرانترین بەرهەمە هونەرییەکانی ساڵی ٢٠١٥دا هاتوە.

ئەم جارەیان بە تابلۆی " Gommeus " کە بەرهەمی ساڵی ١٩٠١ە و بە ٦٧میلیۆن و ٤٥٠هەزار دۆلار فرۆشراوە.

٨. پیکاسۆ بۆ سێیەم جار

تابلۆی"Woman bust " بە نرخی ٦٧ میلیۆن دۆلار و ٣٦٥هەزار دۆلار فرۆشراوە. ئەو تابلۆیە ساڵی ١٩٣٨ کیشراوەتەوە.

٩. وێنەیەکی پایزی بەرهەمی" وینسنت ڤانکۆخ"

تابلۆی پایزیی وینسێت کەساڵی ١٨٨٨ لە لایەن ئەو هونەرمەندەوە کێشراوەتەوە، بە ٦٦میلیۆن و ٣٣٠ هەزار دۆلار فرۆشراوە.

١٠. بەرهەمێک لە "لوشن فرۆید"

"چیرۆکی پشووی بەڕیوەبەر" ناوی یەکێک لەتابلۆکانی فرۆیدە کە کە ساڵی ١٩٩٤ کێشراوەتەوە. ئەو تابلۆیە بە ٥٦میلیۆن و ١٦٥هەزار دۆلار فرۆشراوە.
Top