بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر لەگەڵ سەرجەم سەرپەرشتیارانی بنەڕەتی و باخچەی مندالان کۆبۆوە .

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر لەگەڵ سەرجەم سەرپەرشتیارانی بنەڕەتی و باخچەی مندالان کۆبۆوە .
بەئامادەبوونی بەشدارعەبدوالخالق بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر بە وەکالەت وبەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەند و سەرپەرشتیاری یەکەمی بنەڕەتی و باخچەی مندالاِنی سەنتەری ھەولێر لەگەل سەرجەم سەرپەرشتیارانی بنەڕەتی و باخچەی منداڵان لەھۆڵی یەکەی سەرپەرشتیاری ھەولێر کۆبۆوە .بۆ گفتوو گۆکردن لەسەر ڕۆڵو گرنگی و ئەرکی سەرپەرشتیاران لەنێو خۆێندنگاکان و چۆنیەتی مامەڵە کردنیان لەگەل کێشەکان تاوتوێکرا . ھەرلە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە زیاتر تیشک خرایە سەر جەند خاڵێکی گرنگ و لەنزیکەوە گۆرٍینەوەی دیدو بۆچوون و تێروانینەکانی سەرپەرشتیاران و چۆنیەتی خۆ ئامادەکردن بۆئەزموونەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم . دواتر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر بەوەکالەت ھەوڵو ماندووبون و متمانەیی سەرپەرشتیارانی بەڕێزی بەرز نرخاند وە ھیوای خواست زیاتر سەرقاڵی کار پەروەردەو فێرکردن بن تا بەھەموولایەک پەروەردەیەکی تۆکمەو تەندروست بەرھەم بھینین
Top