مۆریتانیا... فێستیڤاڵێکی کەلەپووری دواخرا

مۆریتانیا... فێستیڤاڵێکی کەلەپووری دواخرا
حکومەتی مۆریتانیا، خولی شەشەمی فێستیڤاڵی شارە دێرینەکانی دواخست کە بڕیاربوو لە شاری وادان لە باکووری ئەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.

ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە بڵاویکردۆتەوە، ئەم فێستیڤاڵە بەهۆی کۆچی دوایی کوڕی سەرۆکی ئەو وڵاتە بەر لە دوو ساڵ دەگەڕێتەوە.

حکومەتی ئەو وڵاتە بە فەرمی فێستیڤاڵەکەی بۆ ساڵی داهاتوو دواخستووە و هۆکارەکەی بە فەرمی ئاشکرا نەکردووە.

فێستیڤاڵەکە هەوڵێکی حکومەتی ئەو وڵاتەیە بۆ پاراستنی شارە دێرینەکانی کە بەشێکیان لە لیستی شارە کەلەپوورییەکانی یونسکۆدا تۆمارکراون.
Top