نامەیەکی ئەدەبی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشرا

نامەیەکی ئەدەبی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشرا
لە زیادکردنێکی ئاشکرادا نامەیەکی ئەدەبیی ڤیرجینیا وۆلف فرۆشرا کە لە هاوینی ساڵی ١٩٤٠ـدا بۆ هاوڕێیەکی نێردراوە.

وۆلف کە خاوەنی رۆمانی "بۆ منارە"یە، لە دوای ناردنی ئەم نامە ئەدەبییە، ساڵی دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

وۆلف نامەکەی بۆ هاوڕێیەکی سیاسیی بەناوی فلیپ مۆرێل ناردووە، لە بەشێکیدا باس لە جەنگی جیهانیی دووەم دەکات کە ماوەیەکی کەم بوو دەستی پێکردبوو.

نامەکە لە خانەی دۆمنیک بە بڕی١٧١٣ دۆلار فرۆشرا و ئەمە بۆ یەکەمجار نامەیەکی ئەدەبیی ئەو خانمە نووسەرە بەم شێوازە پیشوازی لێبکرێت.
Top