پێشانگایەک بەبۆنەی دووسەدەمین سالڕۆژی لەدایک بوونی "ئادۆلف مینزێل"

پێشانگایەک بەبۆنەی دووسەدەمین سالڕۆژی لەدایک بوونی
پێشانگایەک لە بەرهەمەکانی یەکێک لەگەورەترین نیگارکێشانی سەدەی نۆزدەهەم لە ئاڵمانیا ،"ئادۆلف مینزیل"، لە بەرلین کراوەتەوە.

ئەو پێشانگایە لە گەلەری بەرلین (Alte Nationalgalerie) بۆنەی دووسەدەمین ساڵرۆژی لەدایک بوونی ئەو نیگارکێشە کراوەتەوە.

پێشانگاکە تابلۆ گرینگەکانی ئادۆلف لەخۆف دەگرێت کە بریتین لە وێنەی کەسایەتییە ناودارە مێژووییەکان وەک پاشاکان و دەرباری ئەڵمانیا و بەرهەمە تاکەکەسیی و پۆرترەکانی ئەو هونەرمەندە.

"فلیپ دەمانت"، بڕێوەبەری گەلەری بەرلین لەبارەی پێشانگاکەوە دەڵێت:" دیتنی وێنە تاکەکەسی و تایبەتەکانی هورمەند ئەو دەرفەتەمان بۆ دەڕەخسێنن کە نزیکترین پەیوەندی لەگەڵ هونەرمەندەکە دروست بکەین. کاتیک مینزیل لە ژورەکەی خۆیدا سەرقاڵی کێشانەوەی پۆرترەی خۆیەتی، لەوانەی سەرسوڕهێنەرترین وێنەی سەدەی نۆزدەهەم بێت بەڵام ئێستا و بۆ ئێمە وێنەیەکی سەردەمیانە هەژمار دەکرێت. ئەو تایبەتمەندییەی مینزیل ئێستاکەش سەرسووڕهێنەرە."

مینزێل ساڵێ ١٨١٥ لە پۆلۆنیا لەدایک بووە. ئەو زیاتر لە ٤٠٠ تابلۆی لە پاشاو دەربارەکانی سەردەمی خۆی کێشاوەتەوە کە داهاتێکی زۆری بۆی هەبوو.

پێشانگای بەرهەمکانی ئادۆلف مینزێل هەتا شوباتی ساڵی ٢٠١٦ لە گەلەری نەتەوەیی بەرلین بەردەوام دەبێت.

Top