ته‌رمى حاجى مه‌كی له‌ گردى سه‌یوان بە خاك دەسپێردرێت

 ته‌رمى حاجى مه‌كی له‌ گردى سه‌یوان بە خاك دەسپێردرێت
ھونەرمەندی دیاری بواری شانۆ و دراما (حاجی مەكی عەبدوڵڵا) ناسراو بە (عەلییەفەندی) شەوی رابردوو كۆچی دواییكرد، ئەمڕۆش لە گردی سەیوان لە سلێمانی تەرمەكەی بە خاك دەسپێردرێت.

دوای ماوەیەك لە نەخۆش كەوتنی شەوی رابردوو (حاجی مەكی) لە شاری سلێمانی كوچی دواییكرد، لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تییه‌ رۆشنبیرى و خزم و كه‌سوكارى كۆچكردوو، ئەمڕۆ لە گردی سەیوان تەرمەكەی بە خاك دەسپێردرێت.

(حاجی مەكی) یەكێك بوو لە ھونەرمەندە دیارەكانی بواری شانۆ و دراما لە كوردستان، بەشداری زیاتر لە 3 هەزار كاری هونەریدا كردووە، لە كارەكانیدا ھەوڵیدەدا لە رێگەی كۆمیدیا رەخنە لە ره‌وشى باوى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و رۆشنبیرى بگرێت.
Top