یادی شاعیر شێخ نوری شێخ ساڵح دەکرێتەوە

یادی شاعیر شێخ نوری شێخ ساڵح دەکرێتەوە
لە شاری سلێمانی یادی شاعیری نوێخواز شێخ نوری شێخ ساڵح دەکرێتەوە.

لە یادی 57مین ساڵیادی کۆچی دوایی ئەو شاعیرە نوێخوازە کوردە، رێورەسمێک لە شاری سلێمانی سازدەکرێت.

رێورەسمەکە کە لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی رۆشنبیریی و هونەریی سلێمانی سازدەکرێت، تێیدا چەندین چالاکیی پێشکەشدەکرێن و گفتوگۆ لەبارەی ژیان و بەرهەمەکانی ئەو شاعیرە دەکرێت.

رێورەسمی یادکردنەوەی کۆچی دوایی شێخ نووری شێخ ساڵح، کاتژمێر ١٠ بەیانی رۆژی یەکشەممە، لە هۆڵی کتێبخانەی گشتیی سلێمانی سازدەکرێت.

شێخ نوری شێخ ساڵح بەرزنجی، لەدایکبووی ساڵی ١٨٩٦ـە، سەرنووسەری رۆژنامە و شاعیر و چالاکوانی کورد بووە.

یەکەم دیوانی ئەو شاعیرە لەساڵی ١٩٧٠ـدا بڵاوکراوەتەوە، لە سەردەمی شێخ مەحمووددا وەک سەرنووسەری بانگی کوردستان دەستنیشانکراوە و خاوەن ئیمتیازی رۆژناممەی رۆژی کوردستان بووە.
Top