سۆزداری لەوانەوتنەوەدا

سۆزداری لەوانەوتنەوەدا
لە درێژەیی کارو چالاکییەکانی کۆلیژی پەروەردەی بنەرەتی راگری کۆلێژ (پ.ی.د ھیمداد عبدالقھار محمد) لە گەڵ ئەندامانی لیێژنەی رۆشنبیری کۆبوەوە ، چۆنیەتی کارو چالاکییەکانی لیژنەیان ھەڵسەنگاند ، لە دوای دا (د دیار جەباری ) کەمامۆستایە لەسەر میلاکی کۆلیژەکەمان سمینارێکی پێشکەشکرد لە ژێر ناو نیشانی (سۆزداری لەوانەوتنەوەدا ).
ڕایگەیاند سۆزداری لەوانەوتنەوەدا بابەتێکی سەردەمییە ، کەھەموو قۆناغەکانی خوێندن دەیگرێتەوە ، لەچەند رەھەندێک پێک دێت.
سەرەتا چەند پرسیارێکی ئاراستەی ئامادەبوان کرد پرسی :
_ئایا ‌ فێربوون گرنگترە لە بیرکردنەوە؟
- یا بیرکردنەوە گرنگترە لەسۆزداری؟
_ ئایاسۆزداری گرنگترە لەفێربوون؟ )
لەوانە وتنەوەدا چەند چەمکێکی بڵاو ھەن وەک (فێربوون) ، فێربوون گۆڕان دروست دەکات ، جا گۆڕانەکە لەوانەیە تەنھا معریفیە یان گۆڕانێکی ھەڵچونییە واتە نەبویتە بەشێک لەویژدان .
فێربوون چەند‌ە بواری پێشکەوتنی ھەیە ئەی بیرکردنەوە چییە؟
بیرکردنەوە چالاکی عەقلیە، بۆچارەسەرکردنی کێشەکان، ئەی سۆزداری چییە لە رەوتی بیرکردنەوە و فێربوون؟؟ ئایا دەکرێ قوتابی فێری بیرکردنەوە و فێربوون بێ لایەنی عاگفی ؟ ئەگەر ناکرێ بۆچی پرۆگرمی خوێندن ئەم ڕۆڵەی بەلایەنی عاگفی نەداوە.
چۆن عاگفە لە پرۆگرامدا جێ بکەینەوە؟کەچی دا لەئەوروپا چەمکی سۆزداری و پەروەردەو فێرکردن دەمێکە کاری لەسەر دەرکرێ ، بۆیە پرۆگرامێک پەیدابووەبەناوی (پرۆگرام بە عاگفە) لە٢٠٠٨ەوە کاری لەسەر کراوە.
(جۆن باڵی) ١٩٥٠ کاری کرد تا ١٩٨٠ لەسەر بیردۆزی (ھۆگربوون)
ھەروەھا (ھارلی ھارلۆ) تاقیکردەوەکی کرد لەسەر بەچکەی مەیمون ، کە ‌دوو مەیمونی ھێنا یەکیان لە ئاسن دروستکرابو تەنھا شوێنی شیرپێدانی بۆ دروستکرابو ، ھەرچی مەیمونەکەی ترە توکی دایکی بچکەکەی پێوەلکێنرابو ، بەچکەی مەیمونەکە بۆبرسیەتی دەچوە لای مەیمونە ئاسنەکە، ‌ بەڵام کە پێویستی بە سۆزو ھۆگری دەبوو دەچووە لای مەیمونە توکنەکە.ئەمەش ئەوە دەدرکێنێ کە گیاندارانیش پێویستیان بەسۆزە ، سۆزداری یەکێلە پێناسەکانی بریتییە لە ھەڵچونێکی تایبەت یا ھەستکردنی تایبەت ، مرۆڤ کائینێکی کۆمەڵایەتییە ئەمەش لایەنە سۆزداریەکەیەتی ئەم تایبەتمەندییەی پێبەخشیوە ، مرۆڤ پێچەوانەی ھەمودروستکراوەکان سیستەمی نزیکبونەوەی لە ھاوڕەگەزەکانی (موجەب موجەب )ە واتە کەسی ئیماندار لە ئیماندار نزیکدەبێتەوە بە پێچەوانەشەوە ،دەتوانین سود لەمە وەرگرین بۆنزیکبونەوەمان لە قوتابی .
لەکۆتایدا ئامادەبوان ڕاو پێشنیارەکانیان خستەڕو بەرێزیشیان وەڵامی ئامادەبوانی دایەوە .
کارزان کانەبی
Top