ئەنیمەیشنی "بیلال" چووە نێو کتێبی گینسەوە

ئەنیمەیشنی
فیلمی ئەنیمەیشنی "بیلال" بەهۆی درێژترین دیمەنی ئەنیمەیشنەوە، ناوی خرایە نێو کتێبی گینسەوە.

ماوەی ئەو دیمەنەی کە بەهۆیەوە چووە نێو کتێبی گینسەوە، ١١ خولەک و نیوە و دیمەنێکی یەکێک لە جەنگەکان پیشان دەدات.

ئەم فیلمە لە ماوەی سێ ساڵدا لەلایەن کۆمپانیای بارجۆن ئینتەرتیمنت بەرهەمهاتووە و ئامادەکار بۆ پێش بەرهەمهێنانی چەند سالێکی خایاندووە.

لەم فیلمە ئەنیمەیشنەدا ٣٦٠ ئەکتەر لەسەر ئاستی جیهاندا بە دەنگ رۆڵینا گێڕاوە.

ئەم فیلمە باس لە یاوەری پێغمبەری ئیسلام بیلالی کوڕی رەباح دەکات و قۆناغەکانی تەمەنی بۆ بینەر باس دەکات.
Top