"گەڕانەوە بۆ ماڵەوە" پێشکەشکرایەوە

دوای تێپەڕبوونی پەنجا ساڵ بەسەر شانۆگەریی "گەڕانەوە بۆ ماڵ"ـی شانۆنووس هارۆلد پێنتەر لە لەندن، دووبارە کاری دەرهێنانی بۆ ئەو بەرهەمە شانۆییە کرایەوە.

دەرهێنەری شانۆیی جیمی لوید بەم دواییە کاری دەرهێنانی بۆ ئەو بەرهەمە شانۆییە کرد ئێستا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا نمایشدەکرێت.

شانۆگەرییەکە باس لە چیرۆکی خێزانێکی باکووری لەندەن دەکات کە چەندین کیشەیان هەیە.

ئەم بەرهەمە شانۆییە ئێستا لە هۆڵی شانۆیی ترافالگر ستۆدیۆ نمایشدەکرێت و تا 13 مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
Top