فێستیڤاڵی قاهیرە بۆ هونەری ڤیدیۆ و فیلمە ئەزموونییەکان دەستیپێکرد

فێستیڤاڵی قاهیرە بۆ هونەری ڤیدیۆ و فیلمە ئەزموونییەکان دەستیپێکرد
لە قاهیرەی پایتەختی وڵاتی میسر، حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی هونەری ڤیدیۆ و فیلمە ئەزموونییەکان دەستپێکرد، تێیدا ژمارەیەک بەرهەم بەشدارن.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە، لە فێستیڤاڵەکەدا 116 هونەرمەند لە 38 وڵاتەوە بەشدارن.

فێستیڤاڵەکە لە سینەمای زاویە و پەیمانگای فەڕەنسی لە قاهیرە بەڕێوەدەچێت و جگە لە نمایشکردنی بەرهەمە بەشداربووەکان، ژمارەیەک وۆرکشۆپیش سازدەکرێن.

ئەم چالاکییە دوێنێ پێنجشەممە دەستیپێکرد و تا 25 ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
Top