یەکەم گەلەری فۆتۆگرافی لە هەولێر کرایەوە

یەکەم گەلەری فۆتۆگرافی لە هەولێر کرایەوە
کاتژمیر 11 بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە پاڵپشتی هێزى هاوپەیمانانى دژى داعش، گالەرى فۆتۆگرافەران لە هەولێر کرایەوە.

لە رێورەسمی کردنەوەی گەلەرییەکەدا پێشانگەى هاوبەشى فۆتۆگرافى "پێشمەرگە و گەریلا" بەبەشدارى 11 فۆتۆگرافەر کرایەوە کە پێكهاتوون لە فارس سەعدى، سەردار عیسا، شڤان هەركى، شارا بابان، زیرەك ئەبو سەباح، محەمەد موسەوى، نەوزاد محەمەد، ولیام كارتەر، یونس محەمەد، رێبین هەسارى و مەروا سەركەوت.

هەریەك لە بەشداربوان بەجۆرێك وێنەى پێشمەرگە و گەریلاى گرتووە و لایەنێك لەلایەنەكانى جوانى و هێز و توانا و ئەرك و ماندووبون و لێبوردەیى پێشمەرگەى دەرخستووە.

هاوكار رسكن بەرێوەبەرى گالەرى فۆتۆگرافەران لە هەولێر بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند، ئەم گالەرییە هەنگاوێكە بۆ دامەزراندنى پلاتفۆرمی موزەیەكى تایبەت بە ئەرشیفى هونەرى فۆتۆگراف لە كوردستاندا.

گوتیشی: لێرەدا بەپێویستى دەزانم سوپاسى جێگرى پارێزگارى هەولێر بكەم بەپێدانى شوێنى گالەرییەكە و هەروەها تێچووى دامەزراندن و بەرێوەبردنى كەوتۆتە ئەستووى هاوكار گروپ، پردى هونەرى و رۆشنبیرى كوردى.
Top