سینەمای گەڕۆک لە هەڵەبجە

سینەمای گەڕۆک لە هەڵەبجە
لە شاری هەڵەبجە، لە رێگەی سینەمای گەڕۆکەوە ژمارەیەک فیلمی کوردی نمایشدەکرێن.

ئەم چالاکییە لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و بەهاوکاری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری پارێزگای هەڵەبجە و بەڕێوبەرایەتیی هونەری سینەمای سلێمانی سازدەکرێت.

نمایشکردنی فیلمە کوردییەکان لەرێگەی فیلمی گەڕۆکەوە، بە سپۆنسەری هەناردە و ناردنکارنی هەرێمی کوردستان- سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

ئەم چالاکییە لە لە شەشی ئەم مانگە دەستی پێکرد و بڕیارە ئەمڕۆش بەردەوام بێت.

کاتژمێر سێی دوای نێوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، له‌ هۆڵی بۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ژمارەیەک فیلمی کوردی نمایشدەکرێن.
Top