فستیڤالی "ڤێزەی موزیک" لە وڵاتی مەغریب بەڕێوە چوو

فستیڤالی
دووهەمین خوولی فستیڤالی چواررۆژەی "ڤێزەی میوزیک" لە "رەبات" ی پایتەختی وڵاتی مەغریب بەڕێوە چوو.

فستیڤالی ڤێزەی میوزیک بۆ ئەو هونەرمەندانەی لە بواری میوزیک دا چالاکن رووداوێکی گرینگە.

بەشداربووانی ئەم فستیڤالە لە هەموو وڵاتانی جیهانن بەڵام فستیڤالی ئەمساڵ زیاتر جەخت لە سەر موزیکی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقیا دەکەنەوە.

لە ماوەی چوار رۆژی فستیڤالی ڤێزەی موزیک دا ٦٠ گرۆپ هونەرو داهێنانەکانیان لە بواری موزیک و گۆرانیدا پێشان‌دا.
Top