هونەرمەندێکی گۆرانیبێژی کورد کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندێکی گۆرانیبێژی کورد کۆچی دوایی کرد
هونەرمەندی ناسراوی کورد، محەمەد حوسێن شۆخ کەماڵ ناسراو بە زێ زێ، خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان لەتەمەنی ٧٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

تەرمی ئەم هونەرمەندە رۆژی دووشەممە لە شاری بە خاک سپێردرا.

زێ زێ لەبواری بوژاندنەوەی مۆسیقا و گۆرانی فلۆکلۆردا کاریگاریی هەبووە. ئەو گروپی موزیکی (برایانی زێ زێ) دامەزراند.

حوسێن خۆش کەماڵ چەندین گۆرانی فلۆکلۆری وەک "سۆیبە باڵا بەرز" ،"شەمامەو خاڵ خاڵ"و " ئای بۆ هەلامە" تۆمار کردوە.
Top