دڵشاد عەبدوڵڵا کتێبێکی نویێ شیعری بڵاودەکاتەوە

دڵشاد عەبدوڵڵا کتێبێکی نویێ شیعری بڵاودەکاتەوە
"شوێنێکی تری جەنگ " ناونیشانی کتێبێکی نوێی شاعیر دڵشاد عەبدوڵڵایە، لەم هەفتەیەدا بڵاودەکرێتەوە.

دڵشاد عەبدوڵڵا لە ئەکاونتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکدا نووسیوویەتی: "شوێنێکی تری جەنگ " ناونیشانی نوێترین چاپکراومە، رۆژی هەینیی داهاتوو لە ناوەندی غەزەلنووس لە شاری سڵێمانی بڵاو دەکرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوکردووە: هەڵبژاردنی ناونیشان بۆ من هەردەم مایەی دڵەڕاوكێیە، من تەواو قەناعەتم بەو بیرکردنەوەیەی ئیمبرتۆ ئیکۆ هەیە کە دەڵی، ناونیشان دەبێ بیروبۆچوونەکان تێک بدا نەک بیانکا بە قاڵبی کانزایی. سەرەتا وتم، کێوی بێدەنگان، دواتر گۆڕیم و کردم بە ماکۆکین، کە ناوی ئەو دەقە شیعرییەیە کە لەناو کۆمەڵەکەدایە و ساڵی ٢٠١١ نووسیومە. ماکۆک چیایەکە بەسەر بێتواتەوە. بەڵام دواجار لەسەر ئەم ناوەی ئێستا گیرسامەوە.

روونیشی کردۆتەوە، دەشێ هێماو تەشقی کۆی شیعرەکان نیشان نەدا، چونکە تەشقی شیعری تریفەخانەکان بۆ نموونە جیاوازە، بەڵام جەنگ گەیشتۆتە زۆر شوێنی دووری زمان وخەون و ژیانمان، دۆخێکی بەردەوامە لەهەڕەشە وخەریکە مێژووی بەشەر هەمووی لەبنوبۆتکەوە بسڕێتەوە.
Top