یادی منداڵە ئەنفالکراوەکانی کورد کرایەوە

یادی منداڵە ئەنفالکراوەکانی کورد کرایەوە
بەبۆنەی ساڵیادی راگەیاندنی مافەکانی منداڵاندا، یادی منداڵە ئەنفالکراوەکانی کرد کرایەوە.

نووسینگەی مافی مرۆڤ لە گەرمیان، پێشانگایەکەی دیکۆمێنتاری منداڵانی ئەنفالکراو بەناونیشانی "یادی منداڵانی جیهان و تابلۆی پەپوولە هەڵوەریوەکان لە ئەنفالی گەرمیاندا" کردەوە.

پێشانگاکە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە ماڵی شێوەکاران لە بەڕێوبەرایەتیی رۆشنبیریی و هونەری گەرمیان بەڕێوەچوو.

لە پێشانگاکەدا ژمارەیەک وێنەی منداڵە ئەنفالکراوەکان نمایشکران و لە مەراسیمی کردنەوەیدا ژمارەیەک لە کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال و بەرپرس و رۆشنبیران و هونەرمەندان ئامادەبوون.
Top