کازم ساهیر وەک باڵیۆزی یونسێف لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاریکرا

کازم ساهیر وەک باڵیۆزی یونسێف لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاریکرا
گۆرانیبێژی بەناوبانگی عیراقی کازم ساهیر، وەک باڵیۆزی رێکخراوی یونسێف لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاریکرا.

راگەیاندنەکانی عێراقی و عەرەبی بڵاویانکردۆتەوە، ئەو رێکخراوە جیهانییە جگە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە باکووری ئەفریقیاش ساهیری وەک باڵیۆزی خۆی دەستنیشانکردووە.

لەم ئەرکەیدا ئەو گۆرانیبێژە ئەرکی هاوکاریکردنی منداڵان دەبێت لەو دوو ناوچەیە لە رێگەی رێکخراوی یونسێفەوە، بە تایبەتیش لە عێراق، سووریا و یەمەن.

یونسێف لە ساڵی 2011 کازم ساهیری وەک باڵیۆزی خۆی لە عێراق دەستنیشانکرد.
Top