مۆزەخانەی رۆدان دووبارە کرایەوە

مۆزەخانەی رۆدان دووبارە کرایەوە
مۆزەخانەی شێوەکاری فەڕەنسی رۆدان دووبارە بە رووی خەڵکدا کرایەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک کاری نۆژەنکردنەوەی بۆکرا.

مۆزەخانەکە کە پێشتر هوتێل بوو و رۆدان لە ساڵی 1908 تا کۆچی دوایی لە ساڵی 1917، لەم هوتێلەدا ژیاوە.

لە مۆزەخانەکەدا 18 هۆڵ بەرچاو دەکەون، تێیدا شەش هەزار و 775 بەرهەمی پەیکەرسازی و چەنین تابلۆی شێوەکاری لەخۆدەگرێت.

هەر لەم مۆزەخانەدا ژمارەیکی وێنە و تابلۆی وێنەی پۆرترێتی ئەو شێوەکارە بەرچاو دەکەون، جگە لە تیشکخستنە سەر مێژووی هونەری پەیکەرسازی لە چاخە کۆنەکاندا.
Top