سەعید تەرابیک کۆچی دوایی کرد

سەعید تەرابیک کۆچی دوایی کرد
ئەکتەری میسری، سەعید تەرابیک، ئەمڕۆ یەکشەممە لە تەمەنی 74 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیانکرد.

راگەیاندنەکانی میسری و عەرەبی بڵاویانکردۆتەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ئەو ئەکتەرە میسرییە لەلایەن سەندیکای پیشەی ئەکتەری لە میسر بڵاوکرایەوە.

هۆکاری کۆچی دوایی ئەو ئەکتەرە سینەمایی و تەلەڤزیۆنییە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ماوەیەک بەر لە ئێستا بەهۆی نەخۆشی دڵەوە نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامدرا.

تەرابیک بەم دواییە ژیانی هاوسەرگیریی لەگەڵ کەسێک پێکهێنا کە زۆر لەخۆی بچووکتر بوو و بەهۆیەوە رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەوە.

ئەو ئەکتەرە لە ژیانی هونەرییدا بەشداریی لە چەندین بەرهەمی سینەمایی، تەلەڤزیۆنی و شانۆییدا کردووە.
Top