"مەجید مۆحیت" خەڵاتی "هێرمان کێستێن" ی ئەنجومەنی قەڵەمی ئەڵمانی بردەوە

مەخید مۆحیت دانیشتوی وڵانی ئەڵمان و خاوەنی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی "سوژە" خەڵانی "هێرمان کێستین"ی ساڵی ٢٠١٥ی وەرگرت.

مۆحیت لە پاش فتوای خومەینی، رێبەری پێشووی ئێران، بۆ کوشتنئی سەلمان روشدی، نووسەری بەریتانی بەرەچەڵەک هیندی،لە ساڵی ١٩٨٩ ئێرانی جێهیشت.

.بە بۆچوونی ئەو فتوای خومەینی بە مانای زیاد کردنی سانسۆرلەسەر ئەدەبیات بوو

.مۆحیت ساڵی ١٩٩٦ دەزگای چاپ وبڵاوکردنەوەی "سوژەی" لە شاری بێرمنێ ئەڵمان دامەزراند

.خەڵاتی١٠ هەزار یۆرۆیی هێرمێن دەدرێت بە نوسەرانی چالاک و کاریگەر کە ئیزنیان پێ نادرێت یان نایانهەوێت لە وڵاتی خۆیان دا بژین

لە وتاری ئەنجومەنی نووسەرانی ئەڵماندا گوتراوە: " مەجید مۆحیت خۆی بۆ ئەدەبیاتێک تەرخان کردووە کە بە تێپەراندنی سنوورە جوگرافیەکان لە وڵاتێکی بێگانەدا خوڵقێندراوەو روانگەی کلتووری خەڵکی ئەم وڵاتەی دەوڵەمەند کردووە.

بە وتەی مەجید مۆحیت ئەو کتێبانەی " سوژە" بڵاویان دەکاتەوە لە ئێران بابەتی بڤەن وەک: سیاسەت، رەگەز، مۆدێرن خوازیی و ئەشکەنجەو ئازار.

".مۆحیت دەلێت : " دەبێ کتێب وەک تەورێک بێت بۆ شکاندنی بەستەڵەکی دەریای دەروونمان

.دواهەمین بڵاوکراوەی دەزگای سوژە کتێبی شێعری شاعرێکی ئەڵمانیە کە بە هەردو زمانی فارسی و ئەڵمانی بڵاو کراوەتەوە
Top