کاریکاتێریستی کورد خه‌ڵاتی فیستیڤاڵی کۆسۆڤۆی به‌ده‌ستهێنا
ئه‌و کاریکاتێریسته سنه‌ییه که ئه‌ندامی ماڵی کاریکاتێری حه‌وزه‌ی هونه‌ریی پارێزگای کوردستانه، له‌یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کارتۆنی "کۆسۆڤۆ"ـدا، جگه له‌وه‌ی خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌و فیستیڤاڵه‌ی بۆ خۆی مسۆگه‌رکرد، وه‌کوو دیزاینه‌ر و ئاماده‌کاری سه‌ره‌کیی پۆسته‌ری فیستیڤاڵه‌که‌ش هه‌ڵبژێردرا.
یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کارتۆنی "کۆسۆڤۆ" به‌به‌شداریی هونه‌رمه‌ندانی 59 وڵاتی جیهان، له‌رۆژی 28ـی ئوکتۆبەری 2015 له‌وڵاتی کۆسۆڤۆ ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد.
له‌م فیستیڤاڵه‌دا به‌رێژه‌ی 533 به‌رهه‌م له‌لایه‌ن 233 کارتۆنیست تۆمار کرا که له کۆتاییدا به‌رێژه‌ی 80 به‌رهه‌م له‌به‌شی کۆتایی و پێشانگای فیستیڤاڵه‌که‌دا وه‌رگیرا.
له‌و رێژەیە به‌شداربووه‌ی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کارتۆنی "کۆسۆڤۆ" هونه‌رمه‌ندانی کاریکاتێریستی ئێرانی به‌گشتیی به‌به‌ده‌ستهێنانی سێ ناونیشان دره‌وشانه‌وه که ئه‌میر تورابی پله‌ی سێهه‌می ئه‌و فێستیڤاڵه‌و مێهدی عه‌زیزی خه‌ڵاتێکی تایبه‌تی دیکه‌ی فیستیڤاڵه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌میر سوهه‌یلی، ساڵی 1983 له‌شاری سنه هاتۆته دونیا و چالاکیی پسپۆرانه‌ی خۆی له‌ساڵی 2009 ده‌ست پێ‌کرد. بەڕێوەبەر و سکرتێری کارگێڕیی فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ریی کاریکاتێری "شێوازی ژیانی ئێرانی" له‌ساڵی 2013 که وه‌کوو کارتۆنیستی چاپه‌مه‌نی بۆ چه‌ندین بەڵاڤۆکی پارێزگای کوردستان چالاکی ده‌کات.
به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده جگه له وه‌رگیران له پێشانگاکانی ده‌یان فیستیڤاڵی ناوخۆیی و بیانیی گرینگ و پڕبایه‌خ، بوونه‌ته هه‌ڵبژارده‌ی فیستیڤاڵی "گومبه‌زه‌شینه‌کان"ی ئیسفه‌هان له‌ساڵی 2015، گه‌یشتن به‌پێنج به‌رهه‌می هه‌ڵبژارده‌ی فیستیڤاڵی فیلمی cipe له‌ئه‌مه‌ریکا ساڵی 2013، هه‌ڵبژارده‌ی فیستیڤاڵی ناوچه‌یی کارتۆنی رۆژئاوا لە ئێران له‌ساڵی 2012، به‌رهه‌می ئاراسته‌کراو له‌پێشانگای هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌کاریی وڵاتانی جۆراوجۆر له سلۆڤاکیا، ساڵی 2015 و چه‌ندانی دیکه.