فیلمه‌کانی سینه‌ماکارانی کورد له دوو فیستیڤاڵی جیهانیدا بەشداردەبن
هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی ئاسیایی ئاستین له ئه‌مه‌ریکا، ئه‌مساڵ میوانداری دوو کورتە فیلمی کوردی دەکات، بەناوەکانی "گه‌ڵا پایزییه‌کان" له‌ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد سامان حوسێن پوور و "دایکی دڵی ناڤۆکی" له ده‌رهێنانی عه‌لی ئه‌حمه‌دزاده، به‌نوێنه‌رایه‌تیی سینه‌مای ئێران له‌م رووداوه هونه‌رییه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن.
ئه‌و خوله‌ی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی ئاسیایی ئاستین له‌رۆژانی 12 تا 15ی نۆڤه‌مبەری 2015 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها دوو کورته‌فیلمی دیکه‌ی سینه‌ماکارانی کوردستان له‌سێهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی قوتابیانی ئه‌مه‌ریکا به‌شداری ده‌که‌ن که لە 6 ئەم مانگە فیستیڤاڵهکە ده‌ستپێده‌کات.
کو‌رته‌فیلمه‌کانی "درگایه‌کی لاولاوه‌کراو بۆ له‌بیرکردن" له‌ده‌رهێنانی ته‌یموور قادری و "یه‌ک هیچ" له‌ده‌رهێنانی سامان حوسێن پوور، به‌نوێنه‌رایه‌تیی ئێران له‌م فیستیڤاڵه‌دا نمایشده‌کرێن.
کورته‌فیلمی "یه‌ک، هیچ" له‌نووسین و ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری لاوی کورد سامان حوسێن پوور و له‌وێنه‌گرتن و مۆنتاژی زانیار لوتفی و ده‌نگهه‌ڵگرتنی زانیار ته‌هماسبی، ماوه‌که‌ی یه‌ک خوله‌ک و به‌رهه‌می ساڵی 2014 که‌محه‌مه‌د په‌ناهی و په‌یمان عه‌زیزی وه‌کوو ئه‌کته‌ر تێیدا رۆڵیانگێڕاوه. له‌و فیلمه‌دا سه‌رتاشێک‌قژی کوڕانی مێرمنداڵ کورت ده‌کاته‌وه له‌کاتێکدا که خه‌ریکن له‌ته‌له‌ڤیزیۆن سەیری یاری تۆپی پێ ده‌که‌ن.
ئه‌و کورته‌فیلمه تا ئێستا له‌ده‌یان فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلم نمایش کراوه‌و خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی له‌فیستیڤاڵی فیلمه سه‌ربه‌خۆکانی Nielsen له ئه‌مه‌ریکا به‌ده‌ستهێناوه و به‌شداریی له‌فیستیڤاڵه‌کانی شاپه‌ره‌کی تاران، فیلمه‌یه‌ک خوله‌کییه‌کانی تۆرێنتۆی که‌نه‌دا و به‌ڕازیل، یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلم گه‌لی ئۆنلاینی ئۆرگوای نیکاراگۆ، فیستیڤاڵی فیلمی به‌م له‌ئه‌مه‌ریکا، فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کۆڵانی سووڕاو له‌شاری ئۆکلاهامای ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی Vasteras له سوید کردووه.