کورته فیلمێکی کوردی له سێ فیستیڤاڵی ئه‌مه‌ریکا به‌شداری ده‌کات
ئه‌و کورته فیلمه له به‌رهه‌مهێنانی سامان حوسێن پوور و حه‌وزه‌ی هونه‌ریی پارێزگای کوردستانه و به نوێنه‌رایه‌تیی سینه‌مای ئێران گه‌یشته به‌شی قۆناغی کۆتایی سێ فیستیڤاڵی جیهانیی فیلم له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
کورته فیلمی "یه‌ک، هیچ" له نووسین و ده‌رهێنانی "سامان حوسێن پوور" له شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی Strange Beauty نمایش کرا که له رۆژانی 22 تا 24ی ئوکتۆبری 2015 له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌چوو.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌و کورته فیلمه کوردییه له دوازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی Bend وه‌رگیرا که له رۆژانی 8 تا 11ی ئوکتۆبری ئه‌مساڵ له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌روه‌ها کورته فیلمی "یه‌ک، هیچ" له ده‌رهێنانی سامان حوسێن پوور له بیست و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی Cucalorus له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌شداری ده‌کات که بڕیار وایه له رۆژانی 11 تا 15 نۆڤه‌مبه‌ری 2015ی زایینی به‌ڕێوه‌بچێت.
کورته فیلمی "یه‌ک، هیچ" له نووسین و ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری لاوی کورد "سامان
حوسێن پوور" و له وێنه‌گرتن و مۆنتاژی "زانیار لوتفی" و ده‌نگهه‌ڵگرتنی "زانیار ته‌هماسبی" ماوه‌که‌ی یه‌ک خوله‌ک و به‌رهه‌می ساڵی 2014 که محه‌مه‌د په‌ناهی و په‌یمان عه‌زیزی وه‌کوو ئه‌کته‌ر تێیدا ده‌وریان گێڕاوه. له‌و فیلمه‌دا سه‌رتاشێک قژی کوڕانی مێرمنداڵ کورت ده‌کاته‌وه له کاتێکدا که خه‌ریکن له ته‌له‌ڤیزیۆن ته‌ماشای یاری تۆپێن ده‌که‌ن.
ئه‌و کورته فیلمه تا ئێستا له ده‌یان فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلم نمایش کراوه و خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی له فیستیڤاڵی فیلمه سه‌ربه‌خۆکانی Nielsen نیۆیۆرک له ئه‌مه‌ریکا به‌ده‌ستهێناوه و به‌شداریی له فیستیڤاڵه‌کانی شاپه‌ره‌کی تاران، فیلمه یه‌ک خوله‌کییه‌کانی تۆرێنتۆی که‌نه‌دا و به‌ڕازیل، یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلم گه‌لی ئۆنلاینی ئۆرۆگۆئه و نیکاراگۆئه، فیستیڤاڵی فیلمی به‌م له ئه‌مه‌ریکا و فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کۆڵانی سووڕاو له شاری ئۆکلاهامای ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کردووه.