فەڕەنسا سەد رۆمانی کاغەزی دەکاتە ئەلیکترۆنی

فەڕەنسا سەد رۆمانی کاغەزی دەکاتە ئەلیکترۆنی
کتێبخانەی فەڕەنسی لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، سەد رۆمانی کاغەزی سەدەی نۆزدەهەم، بە چاپی ئەلیکترۆنی بڵاودەکاتەوە.

راگەیاندنەکانی فەڕەنسا بڵاویانکردۆتەوە، رۆمانەکان چاپکراون و لە 13 نۆڤێمبەردا بەشیوەیەکی ئەلیکترۆنی بڵاودەکرێنەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم بەرهەمانە، خوێنەران دەتوانن لەسەر تابلێت و مۆبایلە زیرەکەکان دایبگرن و بیخوێننەوە.

دیارترین کتێبەکان لە نووسینی فلۆبێر، ئیمێل زۆلا، ئۆگست بلانکی، سیمۆن ریدریک نیچەن.
Top