خولەکێک بێدەنگی" لە "دەق"ـەوە بۆ نواندن

خولەکێک بێدەنگی
شانۆنامەی "خولەکێک بێدەنگی"، لە نووسینی "محەمەد یەعقووبی" و وەرگێڕانی مەریوان حەڵەبجەیی، بە کوردی دەچێتە سەر بەرزەکی شانۆ.

مەریوان حەلەبجەیی، لە ئەکاونتی فەیسبووکی خۆیدا بڵاوی کردەوە: شنانۆکار، "محەمەد مستەفا" ئەرکی دەرهێنەریی شانۆکەی لەسەر شانە و ئێستا دەرهێنەر و ئەکتەرانی کۆڕی شانۆی "با" پڕۆڤەی دەکەن.
پێشتر، ساڵی ٢٠١٤، بۆ یەکەمجار دەقی شانۆیی محەمەد یەعقووبی بە ناوی "وشکەساڵی درۆ" وەک شانۆ پێشان درا و پێشوازییەکی باشی لێکرا.
نووسەری ئێرانی، محەمەد یەعقووبی لەم شانۆنامەیدا، باس لە عەشق، خەیانەت، ململانێ، خێزان، ترسناکیی شەڕ و ئازادیی رادەربڕین دەکات.
ئەم دەقە و دەقی "وشکەساڵی درۆ" مەریوان حەڵەبجەی وەریگێڕاونەتە سەر زمانی کوردی.
Top