کێشە دەکەوێتە نێوان میسر و مۆزخانەیەکەوە
وەزیری شوێنەواری میسری مەمدوح ئەلدماتی رایگەیاند، بەهۆی فرۆشتنی پەیکەری "سەخم کا" لەلایەن مۆزەخانەی نۆرس هامبتۆن کە بۆ خێزانی پێنجەمی میسری لە سەردەمی فیرعەونییەکان دەگەڕێتەوە، گشت چالاکییەکانیان لەگەڵ ئەو مۆزەخانەیەدا دەوەستێنن.
وەزیری شوێنەواری میسری ئەو کارەی مۆزەخانەکەی بە "تاوانێکی نا ئەخلاقی" ناساند.
ئەلدماتی ئەوەشی راگەیاند، رێکخراوی یونسکۆ و چەند رێکخراوێکی تایبەت بە بواری مۆزەخانە و شوێنەوارەکان، لە دژی ئەم کارەی مۆزەخانەی نۆرس هامبتۆنن کە پێویستە مۆزەخانەکان بازرگانی بە شوێنەوارەکانەوە نەکەن.