فەزڵ شاکر بەنیازە بچێتە بەردەم دادگا

فەزڵ شاکر بەنیازە بچێتە بەردەم دادگا
پارێزەری گۆرانیبێژی لوبنانی فەزڵ شاکر رایگەیاند، ئەو گۆرانیبێژە بەنیازە خۆی رادەستی دەزگاکانی ئەمنی بکات و دادگایی بکرێت. مەی خەنسا کە پارێزەری ئەو گۆرانیبێژەیە رایگەیاند، شاکر بەنیاز خۆی رادەست بکات، لەبەرئەوەی وای دەبینێت کە هەمووان لە خوار یاسادان و پێویستە دادگا بڕیاری خۆی لەبارەی تاوانباربوون و بێتاوانبوونی ئەودا دیاری بکات. شاکر بەم دواییانە لە کاری گۆرانی گوتن دوورکەتەوە و ئەو هونەرەی بە حەرام ناساند و دواتر تۆمەتی تیرۆری خرایە پاڵ.
Top