شاعیر هۆشیار به‌رزنجی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
وەزیری رۆشنبیریی و لاوانی حکومەتی هەرەمی کوردستان، خالید دۆسكی بروسکەیەکی ماتەمینی ئاراستەی خانەوادە شاعیر کردووە، تێیدا هاتووە "به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا هۆشیار به‌رزنجی شاعیر و ئه‌دیبه‌وه، به‌ناوی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، پرسه‌و هاوخه‌میتان پێڕاده‌گه‌یه‌نم".
لە بەشێکی دیکەی بروسکەکەدا هاتووە "مامۆستا هۆشیار به‌رزنجی شاعیر و ئه‌دیبێكی سه‌نگین و به‌هه‌ڵویست بوو، هه‌موو ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تی كاروانی ئه‌ده‌بی و رووناكبیریی ته‌رخانكرد".
وەزیری رۆشنبیری هاوخەمی خۆی بۆ لەدەستدانی ئەو شاعیرە و هیوای ئەوەشی خواست کە "خوای گه‌وره سه‌بوریتان بدات و خوالێخۆشبووش به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات".