٣٠مین خولی فیستیڤاڵی رۆشنبیری و هونەریی جرش دەستی پێکرد

٣٠مین خولی فیستیڤاڵی رۆشنبیری و هونەریی جرش دەستی پێکرد
بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆشنبیران و هونەرماندانی عەرەب، ٣٠مین خولی فیستیڤاڵی رۆشنبیری و هونەریی جرش لە وڵاتی ئەردەن دەستی پێکرد.
رووسیا ئەلیەوم بڵاویکردۆتەوە، فیستیڤاڵەکە جگە لە رۆشنبیران و هونەرمەندان، ژمارەیەکەی بەرچاو لە کەسایەتی سیاسی بەشداربوونە و رێورەسمی کردنەوەی بە خوێندنەوەی شیعر دەستی پیکرد.
چالاکییەکانی فیستیڤاڵ لە ٢٣ ئەم مانگە شاری شوێنەواری جرش دەستی پێکرد و تا ٨ مانگی ئابی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
لە فیستیڤاڵەکەدا هەریەک لە گۆرانیبێژان وائیل کفوری، نانسی عەجرەم و عەبدوڵڵا ئاهەنگ پێشکەش دەکەن.
Top