بە ئامانجی پێشخستنی کەرتی گەیاندن لە هەرێم وۆرکشۆپێکی دوو رۆژی دەبەسترێت

10 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- بۆ پێشخستنی کەرتی گەیاندن لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە هاوکاری بانکی تێودەوڵەتی وبە بەشداری کۆمپانیاکانی مۆڵەت پێدراوی کەرتی گەیاندن وۆرکشۆپێکی دوو رۆژی رێکخست و ئەمڕۆ دووشەممە دەستی بەکارەکانی کرد .

ئامانج لەم وۆرکشۆپە دانانی نەخشەرێگەیەکە بۆ پەرەپێدانی کەرتی گەیاندن و دامەزراندنی ژێرخانێکی پتەو بۆ سیاسەتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە بواری رێکخستن و پێشخستنی کەرتی گەیاندن.

ئەم وۆرکشۆپە کە لە هۆڵی کۆنفراسەکانی ئەکادیمیای تەکنەلۆژیای زانیاری دەبەسترێت، ئەمڕۆ دەستی بەکارەکانی کرد و دوو رۆژ دەخایەنێت.

لە وتارێکدا جۆنسۆن سیاویش ئەیۆ وەزیری گواستنەوەو گەیاندن دوای بەخێرهێنانی میوانان، لەمەڕئامانجی ئەم وۆرکشۆپە گووتی ئامانجمان پێشخستنی کەرتی گەیاندنە لە هەرێمی کوردستان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوازرییە بە هاووڵاتیان.

لە بەشێکی وتەکانیدا ئاماژەی بە گرنگی کەرتی گەیاندن لە ژیانی هاووڵاتیان و ئەو پێشکەوتنەی کە کەرتی گەیاندن لە جیهان بە خۆیەوە بینیووە کرد و کە دەبێت ئێمەش بگەین بە ئاستی دڵخۆشکەر.

جۆنسۆن سیاویش ئەیۆگووتیشی: ئەو سیاسەتەی پێشتر لە هەرێمی کوردستان و تەنانەت لە وڵاتانی دیکەش کاری پێدەکرا سەرکەوتوو نەبوو، بۆیە ئێمە دەمانەوێت کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت رۆڵی خۆیان ببین، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دەبێت وەزارتی گواستنەوە و گەیاندن بە ئەرکی خۆی وەک چاودێر و رێکخەر هەڵبستێت.

هەروەها بەڕێزیان ئاماژەی بە رێنمایی نوێی گەیاندن کرد کە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند کراوە و ئامانج لێی رێکخستنی کەرتی گەیاندن و دروستکردنی رکابەرییە لە نێوان کۆمپانیاکان و بەهۆیەوە قۆرخکاری لە بواری گەیاندن نامێنێت و کۆتایی پێدێت.

لەمەڕ کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت گووتیشی: گرێبەستێکی هاوپێچ لەگەڵ کۆمپانیاکانی وایماکس و ئینتەرنێت دەبەسترێت کە بە هۆیەوە کۆمپانیاکان دەبێت سنووری کارکردنیان فراوان بکەن و خزمەتگوزاری بگەیەننە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها دوو گرێبەست ئامادە کراوە بۆ فایبەر ئۆپتیک و LTEکە لەگەڵ کۆمپانیاکانی تایبەت بەم بوارە دەبەسترێت و بە هۆیانەوە کاریگەرییەکی زۆر لەسەر کوالیتی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان دەبێت .

ئاماژەی بە پرۆژەی (فایبەر تو هۆم) کرد، کە ئێستا کەوتۆتە واری جێبەجێکردنەوە، کە بە هۆیەوە خزمەتێکی زۆر پێشکەشی هاووڵاتیان دەکرێت چ لە رووی ئینتەرنێتی خێرا و ڤیدیۆ کۆنفرانس و تەلەفزیۆنی کێبڵی و گواستنەوەی داتا.

دواتر وتارێک لە لایەن کارلۆ رۆسۆتۆ وەک نوێنەری بانکی نێودەوڵەتیپێشکەشکرا، دوای بەخێرهێنانی میوانان خۆشحاڵی خۆیان وەک بانکی نێودەوڵەتی پیشاندا بۆ بەشداریکردن لەم وۆرکشۆپە و وتی: بانکەکەیان یارمەتی 80 وڵات دەدەن بۆ پێشخستنی وڵاتیان و دووپاتیکردەوە کە برۆدباند کەرتێکی گرنگە و پێشڕەو دەبێت بۆ پێشکەوتنی وڵات و بە ژێرخانی پتەوی وڵات دادەندرێت و تەنانەت دەبێتە هۆی باشتربوونی شێوازی حوکمرانی.

هەروەها وتیشی هەرێمی کوردستان پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیووە و خاوەن بازارێکی کراوە و باشی گەیاندنە و ئەمە زۆر دڵخۆشکەرە.

نوێنەری بانکی نێودەوڵەتی راشیگەیاند: خۆشحاڵین کە فایبەرئۆپتیک لە هەرێمی کوردستان بەکار دێت کە یەکێکە لە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای گەیاندن.

لە کۆتایی وتەکەیدا گووتیشی: من و تیمەکەم بە گەشبینییەوە دەڕوانینە ئەم وۆرکشۆپە و هیوادارین رۆڵی هەبێت لە پێشخستنی کەرتی گەیاندن لە هەرێمی کوردستان.

وتاری دواتری وۆرک شۆپەکە کە لە لایەن راوێژکاری وەزارەت پێشکەش کرا باسی لە رەوشی گەیاندن لەم قۆناغەدا و سیاسەتە جیاجیاکانی پەیڕەو کراو لە لایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم کرد.

دواتریش وتاری بانکی نێودەوڵەتی پێشکەش دەکرێت سەبارەت بە سیاسەتی هاریکاری و هاوبەشی و پڕۆسەی چۆنیەتی دروستکردنی بڕیار هەروەها سەبارەت بە خزمەتگوزاری برۆدباند لە هەرێمی کوردستان و کاریگەری لەسەر لایەنی ئابووری و خزمەتگوزارییەکان.

دوایین چالاکی رۆژی یەکەم گفتوگۆ لەگەڵ تیمی بانکی نێودەوڵەتی لەسەر بابەتەکانی ئاماژەپێکراو گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

هەروەها لە رۆژی دووەمی وۆرکشۆپەکە، نوێنەرانی زانکۆ و کۆمپانیاکانی گەیاندن بەشداری وۆرک شۆپەکە دەکەن و گفتوگۆکان بۆ بەدەستهێنانی نەخشەرێگەیەکی پتەو بەردەوام دەبن.بە ئامانجی پێشخستنی کەرتی گەیاندن لە هەرێم وۆرکشۆپێکی دوو رۆژی دەبەسترێت

بۆ پێشخستنی کەرتی گەیاندن لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە هاوکاری بانکی تێودەوڵەتی وبە بەشداری کۆمپانیاکانی مۆڵەت پێدراوی کەرتی گەیاندن وۆرکشۆپێکی دوو رۆژی رێکخست و ئەمڕۆ دووشەممە دەستی بەکارەکانی کرد .

ئامانج لەم وۆرکشۆپە دانانی نەخشەرێگەیەکە بۆ پەرەپێدانی کەرتی گەیاندن و دامەزراندنی ژێرخانێکی پتەو بۆ سیاسەتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە بواری رێکخستن و پێشخستنی کەرتی گەیاندن.

ئەم وۆرکشۆپە کە لە هۆڵی کۆنفراسەکانی ئەکادیمیای تەکنەلۆژیای زانیاری دەبەسترێت، ئەمڕۆ دەستی بەکارەکانی کرد و دوو رۆژ دەخایەنێت.

لە وتارێکدا جۆنسۆن سیاویش ئەیۆ وەزیری گواستنەوەو گەیاندن دوای بەخێرهێنانی میوانان، لەمەڕئامانجی ئەم وۆرکشۆپە گووتی ئامانجمان پێشخستنی کەرتی گەیاندنە لە هەرێمی کوردستان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوازرییە بە هاووڵاتیان.

لە بەشێکی وتەکانیدا ئاماژەی بە گرنگی کەرتی گەیاندن لە ژیانی هاووڵاتیان و ئەو پێشکەوتنەی کە کەرتی گەیاندن لە جیهان بە خۆیەوە بینیووە کرد و کە دەبێت ئێمەش بگەین بە ئاستی دڵخۆشکەر.

جۆنسۆن سیاویش ئەیۆگووتیشی: ئەو سیاسەتەی پێشتر لە هەرێمی کوردستان و تەنانەت لە وڵاتانی دیکەش کاری پێدەکرا سەرکەوتوو نەبوو، بۆیە ئێمە دەمانەوێت کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت رۆڵی خۆیان ببین، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دەبێت وەزارتی گواستنەوە و گەیاندن بە ئەرکی خۆی وەک چاودێر و رێکخەر هەڵبستێت.

هەروەها بەڕێزیان ئاماژەی بە رێنمایی نوێی گەیاندن کرد کە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند کراوە و ئامانج لێی رێکخستنی کەرتی گەیاندن و دروستکردنی رکابەرییە لە نێوان کۆمپانیاکان و بەهۆیەوە قۆرخکاری لە بواری گەیاندن نامێنێت و کۆتایی پێدێت.

لەمەڕ کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت گووتیشی: گرێبەستێکی هاوپێچ لەگەڵ کۆمپانیاکانی وایماکس و ئینتەرنێت دەبەسترێت کە بە هۆیەوە کۆمپانیاکان دەبێت سنووری کارکردنیان فراوان بکەن و خزمەتگوزاری بگەیەننە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها دوو گرێبەست ئامادە کراوە بۆ فایبەر ئۆپتیک و LTEکە لەگەڵ کۆمپانیاکانی تایبەت بەم بوارە دەبەسترێت و بە هۆیانەوە کاریگەرییەکی زۆر لەسەر کوالیتی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان دەبێت .

ئاماژەی بە پرۆژەی (فایبەر تو هۆم) کرد، کە ئێستا کەوتۆتە واری جێبەجێکردنەوە، کە بە هۆیەوە خزمەتێکی زۆر پێشکەشی هاووڵاتیان دەکرێت چ لە رووی ئینتەرنێتی خێرا و ڤیدیۆ کۆنفرانس و تەلەفزیۆنی کێبڵی و گواستنەوەی داتا.

دواتر وتارێک لە لایەن کارلۆ رۆسۆتۆ وەک نوێنەری بانکی نێودەوڵەتیپێشکەشکرا، دوای بەخێرهێنانی میوانان خۆشحاڵی خۆیان وەک بانکی نێودەوڵەتی پیشاندا بۆ بەشداریکردن لەم وۆرکشۆپە و وتی: بانکەکەیان یارمەتی 80 وڵات دەدەن بۆ پێشخستنی وڵاتیان و دووپاتیکردەوە کە برۆدباند کەرتێکی گرنگە و پێشڕەو دەبێت بۆ پێشکەوتنی وڵات و بە ژێرخانی پتەوی وڵات دادەندرێت و تەنانەت دەبێتە هۆی باشتربوونی شێوازی حوکمرانی.

هەروەها وتیشی هەرێمی کوردستان پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیووە و خاوەن بازارێکی کراوە و باشی گەیاندنە و ئەمە زۆر دڵخۆشکەرە.

نوێنەری بانکی نێودەوڵەتی راشیگەیاند: خۆشحاڵین کە فایبەرئۆپتیک لە هەرێمی کوردستان بەکار دێت کە یەکێکە لە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای گەیاندن.

لە کۆتایی وتەکەیدا گووتیشی: من و تیمەکەم بە گەشبینییەوە دەڕوانینە ئەم وۆرکشۆپە و هیوادارین رۆڵی هەبێت لە پێشخستنی کەرتی گەیاندن لە هەرێمی کوردستان.

وتاری دواتری وۆرک شۆپەکە کە لە لایەن راوێژکاری وەزارەت پێشکەش کرا باسی لە رەوشی گەیاندن لەم قۆناغەدا و سیاسەتە جیاجیاکانی پەیڕەو کراو لە لایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم کرد.

دواتریش وتاری بانکی نێودەوڵەتی پێشکەش دەکرێت سەبارەت بە سیاسەتی هاریکاری و هاوبەشی و پڕۆسەی چۆنیەتی دروستکردنی بڕیار هەروەها سەبارەت بە خزمەتگوزاری برۆدباند لە هەرێمی کوردستان و کاریگەری لەسەر لایەنی ئابووری و خزمەتگوزارییەکان.

دوایین چالاکی رۆژی یەکەم گفتوگۆ لەگەڵ تیمی بانکی نێودەوڵەتی لەسەر بابەتەکانی ئاماژەپێکراو گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

هەروەها لە رۆژی دووەمی وۆرکشۆپەکە، نوێنەرانی زانکۆ و کۆمپانیاکانی گەیاندن بەشداری وۆرک شۆپەکە دەکەن و گفتوگۆکان بۆ بەدەستهێنانی نەخشەرێگەیەکی پتەو بەردەوام دەبن.
Top