وەزارەتی ئەوقاف وادەی وەرگرتنی پەڕاوی كۆمپیانیاكانی حەج و عومرە پێش دەخات

وەزارەتی ئەوقاف وادەی وەرگرتنی پەڕاوی كۆمپیانیاكانی حەج و عومرە پێش دەخات
10 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی حه‌ج و عومره‌ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی حاجیان بۆ سه‌فه‌ری حه‌جی ئه‌مساڵ 2013 په‌ڕاویان پێشكه‌ش كردووه‌، كه‌وا له‌ رۆژی یه‌كشه‌م 16/6/2013 ، كاتژمێر 9ی به‌یانی له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ له‌ هه‌ولێر ئاماده‌بن، به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌و چاوپێكه‌وتن.
ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش كه‌ له‌و به‌رواره‌دا له‌ سه‌فه‌ری عومره‌دان، پاش هێنانی دۆكیومێنتی فه‌رمی كه‌ بسه‌لمێنی له‌و كاته‌دا له‌ سه‌فه‌ری عومره‌ بوون، پێویسته‌ له‌ رۆژی یه‌كشه‌م 23/6/2013 بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌ دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاماده‌ بن .
هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له‌ واده‌ی دیاریكراودا ئاماده‌ نه‌بێت، خۆی به‌رپرسیاره‌و مافی سه‌فه‌ری حه‌جی بۆ ئه‌مساڵ له‌ ده‌ست
ده‌چێت.
Top