سەرۆكی حكومەت پشتیوانی خۆی بۆ پەرواز دەربڕی

سەرۆكی حكومەت پشتیوانی خۆی بۆ پەرواز دەربڕی
4 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- سامی ئەرگۆشی، سکرتێری رۆژنامەوانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پشتیوانی خۆی بۆ پەرواز حوسێن دەربڕیوە.

هەفتەی رابردوو عیماد ئەحمەد، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە نوێنەرایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە بەرنامەی عەرەب ئایدڵ ئامادە بوو، وەک پشتگیرییەک بۆ پەرواز حوسێن.

پەرواز حوسێن خوێندکاری کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێرە و بەمەبەستی بەشداریکردن لە دواین پێشبڕکێکانی عەرەب ئایدۆڵ ئێستا لە وڵاتی لوبنانە، لە چەند بڕگەیەکی ئەو پڕۆگرامە بە جلوبەرگی کوردییەوە بەشداریکرد و گۆرانی کوردی گوت.
Top