وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌شداری كۆربه‌ندی جیهانی خۆراكی منداڵ ده‌بێت

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌شداری  كۆربه‌ندی جیهانی خۆراكی منداڵ ده‌بێت
به‌رازیل-باهیا 25ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- به‌ مه‌به‌ستی گرنگیدان به‌ خۆراكی قوتابخانه‌ (School Feeding )، شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ هه‌ردوو به‌رێزان شێروان قادر ئه‌سعه‌د، برێكاری وه‌زاره‌تی پلان دانان و كاوه‌ عمر ئه‌حمه‌د، یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی پلان دانانی په‌روه‌رده‌یی له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ (15) مین كۆربه‌ندی خۆراكی منداڵ (GCNF) له‌ وولاتی به‌رازیل كرد.
شایه‌نی باسه‌ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م سه‌ردانه‌یاندا چه‌ند دیدار له‌ گه‌ڵ نوێنه‌رانی وولاتانی به‌شداربووی ئه‌نجامیان دا و هه‌روه‌ها به‌ مه‌به‌ستی ئاشنابوون به‌ چۆنێتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی خۆراكی قوتابخانه‌ سه‌ردانی هه‌نده‌ك قوتابخانه‌یان كرد له‌ به‌رازیل.
ئه‌م كۆربه‌نده‌ به‌ ئاماده‌بوونی (38) وولات له‌ 20-24/5/2013 دانیشتنه‌كانی خۆی كرد.
Top