ئەمساڵیش کورد بەشداری فێستیڤاڵی ساڵانەی فۆتۆگرافی جۆرجیادا دەکات

فۆتۆگرافەر و ئەندامی ئاژانسی میتۆرگرافی ئارام کەریم، بە ئاژانس و رادیۆی پەیامنێری راگەیاند، ژمارەیەک فۆتۆگرافەر بەفەرمی بانگێشتی ئەو فێستیڤاڵە فراوانەی وڵاتی جۆرجیا کراون و بە کۆمەڵێک بەرهەمی فۆتۆگرافی بەشدارن.
ئەوەشی خستە روو، هەریەک لە فۆتۆگرافەران کامەران جەمال، بێساران تۆفیق، زمناکۆ ئیسماعیل، پەژار محەمەد و ئارام کەریم لەو فیستیڤاڵەدا بەشداری دەکەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، رۆژی ٢٨ ئەم مانگە فێستیڤاڵەکە دەست پێدەکات و تاکو رۆژی چواری حوزەیرانی داهاتوو بەردەوامی دەبێت.