وۆركشۆپی‌ دادپه‌روه‌ریی‌ نه‌وجه‌وانان، له‌ كوردستان كرایه‌وه‌

وۆركشۆپی‌ دادپه‌روه‌ریی‌ نه‌وجه‌وانان، له‌ كوردستان كرایه‌وه‌
2ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- بۆ گه‌شه‌پێدانی‌ چۆنییه‌تی‌ مامه‌ڵه‌كردنی‌ دادپه‌روه‌رانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌وجه‌وانانه‌ی‌ تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ڕێكخراوی‌ هارت لاندی‌ ئه‌وروپا، وۆركشۆپی‌ دادپه‌روه‌ریی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خسته‌ بوواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ڕێكخراوی‌ یونسێف له‌ ڕێگه‌ی‌ ڕێكخراوی‌ هارت لاند پرۆژه‌ی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ دادپه‌روه‌رانه‌ له‌گه‌ڵ نه‌وجه‌وانان ده‌ست پێده‌كات كه‌ سه‌ره‌تا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و پاشانیش له‌ عیراق جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕێزان دلێر مسته‌فا، پارێزه‌ر له‌ ڕێكخراوی‌ هارت لاند، ڕوونی‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌و گرفتانه‌ی‌ له‌ یاسایه‌كانی‌ نه‌وجه‌وانان و دادگاكان بوونی‌ هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌و جیاوازییانه‌ی‌ كه‌ بوونی‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان دادگاكانی‌ نه‌وجه‌وانان له‌ كوردستاندا بۆیه‌ ئه‌م وۆركشۆپه‌ی‌ ئه‌مڕۆ سازدراوه‌ و له‌ ماوه‌ی‌ دوو ڕۆژدا كاره‌كانی‌ ئه‌نجام ده‌دات، له‌ ڕۆژی‌ یه‌كه‌م دا ده‌ستنیشانی‌ كه‌موكورتییه‌كان ده‌كرێت و له‌ ڕۆژ دووه‌میش باسی چۆنییه‌تی‌ چاره‌سه‌ری‌ گرفته‌كان و نه‌هێشتنی‌ كه‌مو كورتییه‌كان ده‌كرێت.
Top