وۆركشۆپی دادپه‌روه‌ریی نه‌وجه‌وانان، له كوردستان كرایه‌وه

ڕێكخراوی یونسێف له ڕێگه‌ی ڕێكخراوی هارت لاند پرۆژه‌ی مامه‌ڵه‌ی دادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ڵ نه‌وجه‌وانان ده‌ست پێده‌كات كه سه‌ره‌تا له هه‌رێمی كوردستان و پاشانیش له عیراق جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌وباره‌یه‌وه ڕێزان دلێر مسته‌فا، پارێزه‌ر له ڕێكخراوی هارت لاند، ڕوونی كرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌و گرفتانه‌ی له یاسایه‌كانی نه‌وجه‌وانان و دادگاكان بوونی هه‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌و جیاوازییانه‌ی كه بوونی هه‌یه له نێوان دادگاكانی نه‌وجه‌وانان له كوردستاندا بۆیه ئه‌م وۆركشۆپهی ئه‌مڕۆ سازدراوه و له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات، له ڕۆژی یه‌كه‌م دا ده‌ستنیشانی كه‌موكورتییه‌كان ده‌كرێت و له ڕۆژ دووه‌میش باسی چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ری گرفته‌كان و نه‌هێشتنی كهمو كورتییه‌كان ده‌كرێت.