پێنج لایه‌نی سیاسیی له‌ باره‌ی پرسی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌دوێن

پێنج لایه‌نی سیاسیی له‌ باره‌ی پرسی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌دوێن
1ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- له‌ ژێر ناوى \"دیدگاى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بوَ پرسى ده‌وڵه‌تى كوردى\"" له‌ هوَڵى كتێبخانه‌ى گشتیى رانیه‌، نووسینگه‌ى رانیه‌ى سه‌نته‌رى گه‌شه‌پێدانى لاوان سیمینارێكى بۆ پێنج لایه‌نى سیاسی \""پارتى دیموكراتى كوردستان، یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، بزووتنه‌وه‌ى گوَرِان، كوَمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان، یه‌كگرتووى ئسلامیى كوردستان\"".

عه‌بدولوه‌هاب عه‌لى نوێنه‌رى پارتى له‌و سیمیناره‌دا دیدگاى پارتى بوَ پرسى ده‌وڵه‌تى كوردى روونكرده‌وه‌و تیشكى خسته‌سه‌ر ره‌هه‌نده‌ مێژووییه‌كان و قوَناغى ئێستاى ئه‌و پرسه‌و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى بونیادنانى ده‌وڵه‌ت له‌ روانگه‌ى پارتییه‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ پارتى پێشه‌نگ و قوتابخانه‌ى بیرى نه‌ته‌وه‌یى و پێشكه‌تنخوازى بووه‌ بوَ مافى چاره‌نووسى گه‌لى كوردستان و پێكهێنانى قه‌واره‌یه‌كى سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یى سه‌ربه‌خوَ له‌ كوردستاندا.
"
Top