یەكێتی ئافرەتان رادیۆیەكی تایبەت بەخۆی كردەوە

یەكێتی ئافرەتان رادیۆیەكی تایبەت بەخۆی كردەوە
29ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- ئەمڕۆ لە مەراسیمێكدا كە لە مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بەڕێوەچوو، كردنەوەی پەخشی رادیۆی (هێلین) ڕاگەیەندرا.

رادیۆی هێلین كە لەسەر شەپۆلی 103.6 پەخش دەكرێ، رادیۆی فەرمی یەكێتی ئافرەتانی كوردستانە، ئەمڕۆ لە مەڕاسیمێكدا بەبەشداری ئەندامانی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و رۆشنبیران و خانمانی بەئەزموونی كوردستان و هەولێر كرایەوە.

لە ئێستادا پەخسی ئەو رادیۆیە شاری هەولێر و دەوروبەری دەگرێتەوەو بەنیازن لە قۆناغی داهاتووە شەپۆلەكەیان فراوانتر بكەن.
Top