لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بەشی كوردی سۆرانی دەكاتەوە

لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بەشی كوردی سۆرانی دەكاتەوە
24ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- له‌دوا دیداری سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیادا كه‌ له‌ئه‌نقه‌ره‌ به‌رێوه‌چو، باس له‌كردنه‌وه‌ی به‌شی كوردی ئاژانسی ئه‌نادۆلی توركی له‌هه‌ولێر كراوه‌.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان به‌ڵێنی به‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سەرۆك وەزیرانی توركیا داوه‌ كه‌ ستافێكی كوردی -سۆرانی- بۆ ئاژانسه‌كه‌ ئاماده‌ بكات.

پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسه‌كه‌، كه‌مال ئوزتورك، رایگه‌یاندبو كه‌ له‌1ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا ئاژانسه‌كه‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌(باكوری عێراق) ده‌كاته‌وه‌.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی ئاژانسی‌ هه‌واڵی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی توركیایه‌و له‌شه‌شی نیسانی ١٩٢٠ دامه‌زراوه‌. له‌ئێستادا بێجگه‌ له‌زمانی توركی به‌شه‌كانی ئینگلیزی روسی‌و عه‌ره‌بی‌و بۆسنی هه‌یه‌و له‌یه‌كی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا نوسینگه‌ی خۆی له‌شاری هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌.

-ئاوێنە
Top