سێیەمین ڤیستیڤاڵی لاوانی دارەتوو بەڕێوەچوو

سێیەمین ڤیستیڤاڵی لاوانی دارەتوو بەڕێوەچوو
23ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٣ی نیسان سێیەمین ڤیستیڤاڵی ناوەندی چالاکی و پێگەیاندنی لاوانی دارەتوو لە ناحیەکە بەڕێوەچوو .

لە ڤیستیڤاڵەکەدا کە ھەریەک لە بەڕێزان ساسان عەونی و دکتۆر ئاراس حەسۆ و میرخان و خاتوو ڤیان سەبری ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری و ناحیە و کادرانی حزبی و حکومی ناوچەکە بەژداریبوون ، ھەڤاڵ ساسان عەونی ووتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا باسی لە ڕۆڵی لاوانی ناوچەکە کرد و توانا و بەژداری کارامەیانی لە کارە ڕێکخراوەییەکاندا بەرز نرخاند

ھەروەھا جەختی لەسەر خزمەتکردنی زیاتری لاوانی ناوچەکە کردەوە و بەڵێنی ئەوەشیدا کە بەھەموو ئۆرگانەکانی پارتیەوە لە خەمی بەرەو باشتر بردنی ڕەوشی لاوانی ناوچەکە و گشت ناوچەکانی کوردستان دەبن

ئاھەنگی گۆرانی فۆلکلۆری و حەیران لەلایەن چەند ھونەرمەند و گروپێکەوە درێژەی بە ڤیستیڤاڵەکەدا ، پاشان پێشانگایەکی فۆتۆگرافی کە بریتی بوو لە پیشاندانی کار و چالاکیەکانی ناوەندی چالاکی و پێگەیاندنی لاوانی دارەتوو کرایەوە

کۆتایی ڤیستیڤاڵەکەش بە کردنەوەی پێشانگایەکی خورادنی کوردەواری بوو کە لەلایەن لاوانی ناوچەکەوە ئامادەکرابوو
Top