نووسه‌رانی هه‌ولێر یادی 115 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌كاته‌وه‌

نووسه‌رانی هه‌ولێر یادی 115 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌كاته‌وه‌
20ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- لقی هه‌ولێرێ یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد، به‌ گێڕانی كۆڕێكی فراوان یادی 115 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌كاته‌وه‌.

سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد، عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی، به‌ ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند، بۆ یادكردنه‌وه‌ی یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی كوردستان، كۆڕێك له‌باره‌ی ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ساز ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌شی خسته‌ روو، له‌م كۆڕه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ میدیاكاران سه‌لام عه‌بدوڵڵا، ستران عه‌بدوڵڵا و ئاكۆ محه‌مه‌د، بابه‌ت پێشكێش ده‌كه‌ن.

كۆڕه‌كه‌ كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ 22 نیسان/ ئه‌پرێل 2013، له‌ هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو له‌ باره‌گای نووسه‌رانی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
Top