پێشانگایه‌كی كتێب له‌ گه‌رمیان كرایه‌وه‌

پێشانگایه‌كی كتێب له‌ گه‌رمیان كرایه‌وه‌
27ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- له‌هۆڵی كتێبخانه‌ گشتیه‌كانی كه‌لار، كتێبخانه‌ گشتیه‌كانی گه‌رمیان به‌ هاوكاری كتێبخانه‌ی هه‌ورامان له‌سلێمانی و په‌رته‌و به‌یان له‌ سنه‌ پێشانگایه‌گی گه‌وره‌ی كتێب به‌ زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی كرایه‌وه‌.

حه‌كیم عه‌بدولاَ به‌رِێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ گشتیه‌كانی گه‌رمیان رِاگه‌یاند: پێشانگاكه‌ له‌ ژێر ناونیشانی كتێب باشترین هاورِێی مرۆڤه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ پێنج هه‌زار كتێب له‌خۆده‌گرێ و هه‌زار و 500 ناونیشانه‌، كتێبه‌كانیش به‌ رێژه‌ی 20% و 30% 50% داشكاندن كراوه‌.
Top