ساڵی رابردوو نزیكەی 200 ناونیشانی كتێب چاپكراوە

ساڵی رابردوو نزیكەی 200 ناونیشانی كتێب چاپكراوە
2ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- سەرچاوەیەك لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: ساڵی رابردوودا نزیكەی 200 ناونیشانی كتێبیان چاپ‌كردووە.

بەڕێوەبەری راگەیادن و چاپ و بڵاوكردنەوە، هەڵگورد عەبدولوەهاب، لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند، بە گوێرەی چەند مەرج و رینماییەك هەموو ئەو ناوونیشانەی كتێب كە ژمارەی سپاردنیان پێدەدرێت، چاپیان دەكەین و ساڵی 2012 نزیكەی 200 جۆری كتێبمان بە تیراژی جیاجیا لەسەر ئەركی وەزارەتی رۆشنبیری چاپكروە.

هەڵگورد عەبدولوەهاب، گوتی: بەهۆی یەكگرتنەوەی چەند بەڕێوەبەرایەتیەكی وەزارەتی رۆشنبیری و درەنگ گەیشتنی بودجە كەمترمان چاپ کرد، دەنا بەرنامەی ئێمەیە كە ساڵانە زیاتر لەو رێژەیە چاپبكەین.

بەڕێوەبەری راگەیادن و چاپ و بڵاوكردنەوە، گوتی: كتێبەكان هەموو جۆرێك جگە لە هۆنراوە لە خۆدەگرن، چونكە هەست دەكەین لەوبارەوە كتێب زۆر چاپ کراوە. هەروەها ئەو كتێبانەی كە چاپیان دەكەین، نابێت بە هیچ شێوەیەك كاریگەریی سلبی لەسەر کۆكمەڵگە دروست بكەن.
Top