هەولێر خۆی بۆ ساڵی نوێ ئامادە دەكات

هەولێر خۆی بۆ ساڵی نوێ ئامادە دەكات
16ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- بە چەندین جۆری ڕووناكی و یاریی ئاگرین، پایتەخت لە پێشوازیی ساڵی نوێدا دەبێت.
جێگری‌ پارێزگاری‌ هەولێر تاهیر عەبدوڵڵا دەڵێ، ئامادەكاریی تەواو بۆ پێشوازی‌ لە ساڵی 2013 كراوە و بۆ ئەو مەبەستەیش بڕی 120 ملیۆن دینار بۆ جوانكاری و یاریی ئاگرین تەرخان كراوە.

جێگری‌ پارێزگاری‌ هەولێر، ئەوەیشی‌ خستە ڕوو كە لە بواری ئەمنی و پاراستنی سەروسامانی هاووڵاتیان لە لایەن لیژنەی تایبەتەوە گشت ئامادەكارییەكان كراوە.

ئامادەكاریی بۆ پێشوازیكردنی‌ ساڵی‌ تازە وەك نەریتێك لە شاری‌ هەولێر بەڕێوە دەچێت، كە تێیدا شەقامەكان دەڕازێنرێنەوە و یاریی‌ ئاگرین و چەندین چالاكیی‌ دیكە لە لایەن حكوومەت و كەرتی تایبەتەوە پێشكەش بە هاووڵاتیان دەكرێت.
Top