پایته‌ختی رۆشنبیری ده‌نگی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هێنا

سه‌ره‌تاى دانیشتنه‌كه كه به ئاماده‌بوونى شێخ بایز تاڵه‌بانى وه‌زیرى دارایی و د. كاوه محمود وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان و سه‌عد خالید رێكخه‌رى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه‌چوو، سه‌ره‌تا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان داواى له په‌رله‌مانتار عه‌ونى به‌زاز له لێژنه‌ى یاسایی كرد به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه بخوێنێته‌وه كه بریتى بوو له 10 خاڵ كه 7 خاڵ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بوو بۆ كۆمه‌ڵێك پرۆژه و پێشنیارى یاسایی كه بریتى بوون له ( هه‌موار كردنى یه‌كه‌مى 3ـی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)-یاسای وه‌زاره‌تى داد ژماره (13) ى ساڵى 2007) كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌ش كرابوو، هه‌روه‌ها ( هه‌مواركردنى ماده‌ى سی و دوو له یاسای هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و قه‌زاو ناحیه‌كان له هه‌رێمى كوردستان – عێراق ژماره (4)ساڵى 2009ى هه‌مواركراو، هه‌روه‌ها( ناوه‌ندى پاراستنى دهسنوسهكانى كوردستان) و ( ده‌زگاى جینۆساید له كوردستان – عێراق ) ، ( هه‌مواركردنى یه‌كه‌مى یاسای ژماره(11)ى ساڵى 2011 یاساى ئیمتیازاتى زیندانى كرا‌و و گیراوى سیاسى كوردستان) و له كۆتایشدا خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ( پێشنیارى یاسای ماف و ئیمتیازاتى پیشه‌گه‌رانى مین) كرا، خاڵى (8) ى به‌رنامه‌ى كار بریتى بوو له دانانى په‌رله‌مانتار (لقمان سلێمان حسین احمد ) له هه‌ردوو لێژنه‌ى ( دارایی و كاروبارى ئابوورى ) و لێژنه‌ى ( پیشه‌سازى و وزه و سهرچاوهسروشتیهكان) له جێگاى (ئیسماعیل سعید محمد گه‌ڵاڵه‌ى )، پاش ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه خرایه ده‌نگدان به كۆى ده‌نگى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان په‌سه‌ندكرا، پاشان خاڵى (9) له به‌رنامه‌ى كار خوێندرایه‌وه كه بریتى بوو له ( خستنه روو و گفتوگۆكردنى پێشنیارى یاساى به پایتهختكردنى شارى سلێمانى به شارى رۆشنبیرى هه‌رێمى كوردستان- عێراق) ، له‌لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان داوا له هه‌ردوو لێژنه‌ى یاسایی و لێژنه‌ى رۆشنبیرى كرا بێنه شوێنى خۆیان و ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه راپۆرتى هاوبه‌شیان به زمانى عه‌ره‌بى و كوردى خوێنده‌وه كه بریتى بوو له 5 برگه ، پاشان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه ده‌رگاى گفتوگۆ واڵا كرا‌و له‌لایه‌ن پهرلهماتارانهوه سه‌رنج و راو تێبینیه‌كان خرانه روو ، پاشان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه پێشنیازى ئه‌وه كرا كه برگه‌یه‌كى تر بۆ پرۆژه بریاره‌كه زیاد بكرێت كه خۆى له دانانى بودجه‌یه‌كى ساڵانه‌ى تایبه‌ت ده‌گرته‌وه كه له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان شوێنى بۆ بكرێته‌وه ، هه‌روه‌ها پێشنیار كرا كه دیباجه‌ى راپۆرته هاوبه‌شه‌كه بكرێته هۆكاره‌كانى ده‌رچوونى بریاره كه و له‌لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه یه‌كه یه‌كه‌ى برگه‌كان خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان بۆ دا‌و پاشان سه‌رۆكى په‌رله‌مان پاش چه‌ند گۆرانكاریه‌ك له پرۆژه بریاره‌كه كۆى پرۆژه بریاره‌كه‌ى خسته ده‌نگدانه‌وه و به كۆى ده‌نگى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان په‌سه‌ند كرا.
پاشان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكى په‌رله‌مان پیرۆزبایی له خه‌ڵكى كوردستان و شارى سلێمانى كرد به بۆنه‌ى بوونى سلێمانى به پایته‌ختى رۆشنبیرى هه‌رێمى كوردستان و به‌م شێوه‌یه كۆتایی به دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مرۆى په‌رله‌مانى كوردستان هێنا بۆ سه‌عات 11ى پێشنیوه‌رۆى رۆژى 4/12/2012.