له به‌غدا هونه‌ری شێوه‌كاری كوردی خرایه روو

ئه‌م چالاكییه له یه‌كێك له هۆڵه‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له شاری به‌غدا له لایه‌ن ماڵی رۆشنبیری و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی و به هاوكاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شێوه‌كاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراقی كرایه‌وه.
له پێشانگاكه‌دا شێوه‌كارانی كورد شوكر باجه‌لان، مونا محه‌مه‌د غولام، ساڵح نه‌جار، عه‌باس محیه‌دین زه‌هاوی و موراد ئیبراهیم موراد، به‌رهه‌مه‌كانیان خسته روو.
ئه‌م پێشانگایه یه‌كێك له چالاكییه‌كانی خۆئاماده‌كردنی به‌غدایه بۆ پایته‌ختی رۆشنبیری عه‌ره‌بی بۆ ساڵای 2013.